AM:08:27:06/04/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی ئابووری عێراق دەڵێت، هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەڕێی بۆری كوردستانەوە بۆ ٣٤٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری عێراق وتی، هەناردەكردنی ٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەسرەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوک دەستیپێکرد.
وتیشی، بە
مەبەستی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا گواستنەوەی
٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بەسرە لە رۆژێکدا بۆ وێستگەکانی پەمپکردنی کۆمپانیای
نەوتی باکور لە کەرکوک دەستیپێکرد، بەمەش بڕی هەناردەکراو لەم رێگایەوە بۆ (٣٤٠)
هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.