سەردێڕ:

خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە رانیە دژی سیستمی ئۆنلاین و کەمنەکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن گردبوونەوە

PM:03:31:05/04/2026

1016 جار خوێندراوەتەوە

خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە رانیە گردبوونەوە و داوا دەکەن، پڕۆگرامی خوێندن کەمبکرێتەوە و چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، لە رانیە خوێندکاران گردبوونەوە دژی سیستمی ئۆنلاین و کەمنەکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و دەڵێن، ناتوانن بە سیستمی ئۆنلاین پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکەن.

هاوکات چاوگێکیش لە وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و لە داهاتوودا بەپێی دۆخی هەرێمی کوردستان بڕیار لە شێوازی تاقیکردنەوەکان دەدرێت.













گەلەری