سەردێڕ:

دادوەریی عێراق ئاماری فەڕمی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی دووی بڵاوکردەوە

PM:03:27:15/03/2026

1020 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری فەرمیی لەبارەی ژمارەی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و کەیسەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی لە پارێزگاکانی عێراق بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە و بەپێێ ئامارەکان مانگی شوباتی رابردوو زیاتر لە ٢٨ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، زیاتر لە شەش هەزار کەیسی جیابوونەوە تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری مانگی شوباتی راگەیاند، لە مانگی شوباتی رابردوودا، ٢٨ هەزار و ٤٧٩ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون، هەروەها شەش هەزار و ١٥١ کەیسی جیابوونەوەش لە دادگاکاندا تۆمارکراوە، کە زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە بەغدا لە کەرەسافە تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٨٦ حاڵەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رەسافە کەرخ دێت کە سێ هەزار و ٤٤٧ حاڵەتە و پارێزگای نەینەواش لە پلەی سێیەمدایە کە دوو هەزار و ٩٦٨ گرێبەستی هاوسەرگیری تێدا تۆمارکراوە و هاوکات کەمترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە پارێزگای موسەننا تۆمارکراوە کە تەنها ٦٦٦ گرێبەست بووە.

بەپێی ئامارەکە، زۆرترین رێژەی جیابوونەوە لە رەسافەی بەغدا تۆمارکراوە کە هەزار و ٣٣١ حاڵەتە، دواتر کەرخ کە هەزار و ٩٤ کەیسی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە، پارێزگای بەسرە لە پلەی سێیەمدایە کە ٥٣٩ حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، کەمترین حاڵەتی جیابوونەوەش لە پارێزگای واست تۆمارکراوە کە تەنها ١٠٢ حاڵەت بووە.













گەلەری