سەردێڕ:

نرخی نەوت کەمێک دابەزی؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:09:01:11/03/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە؛ ئەمڕۆ نرخی نەوت کەمێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوو نرخی بەرمیلێک نەوت سەروو ١١٨ دۆلاری تێپەڕاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە جێگیری مایەوە و بە ٨٣ دۆلار و ٩١ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت هاوکات، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابینکردنی نەوت هەبووە و ترسێکی گەورەی لە بازاڕە جیهانییەکان دروست کردووە.

هۆکاری ئاڵۆزییەکان دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەروەها گومان دەکرێت لە کەمبوونەوەی نەوت و رێکخراوی IEA هەوڵی دەرخستنی نەوت دەدەن لە عەمبارە ستراتیژییەکان بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا.













گەلەری