سەردێڕ:

خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێف بەڕێوەچوو

PM:08:35:17/02/2026

1088 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سویسرا کۆتاییهات و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بنەما سەرەکییەکان و پێشکەوتنی ئەرێنی لە وتووێژەکانی ئێستادا هەن.


ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێفی سویسرا بەڕێوەچوو، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش،عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، لەگەڵ ئەمریکیەکان لە دانوستانەکانی ئەمجارەدا وتووێژی جددیتریان لە خولی پێشوو ئەنجامداوە و کەشوهەوای ئەمجارەی دانوستانەکان بونیادنەر بووە.

وتیشی، لەسەر کۆمەڵێک بنەمای هاوبەش لەگەڵ ئەمریکیەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنی گشتی، کە سەرەتایەکی باشە بۆ گەیشتن بە ئامانج و هیواداریشن بە زووترین کات بگەنە رێککەوتن و لە ئێستاشدا هەردوولا کار لەسەر دەقەکانی ڕێککەوتنێکی ئەگەری دەکەن، پاشان ئەو دەقانە ئاڵوگۆڕ دەکەن و دوای ئەوە کاتی خولی سێیەمی دانوستانەکانیش دیاری دەکەن.

سەبارەت بە چەکی ئەتۆمیش رایگەیاند، چەکی ئەتۆمی گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و جەخت دەکەنەوە کە ئەوان هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی یان بەدەستهێنانی نادەن بەڵکو ئێران یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاردەهێنێت.













گەلەری