PM:06:43:17/02/2026
2092 جار خوێندراوەتەوە
ئەوقافی هەرێم دەڵێت، سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وتی، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆبوونەوە و پاش ئەوەی مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینرا، لیژنەی بینینی مانگ رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
هاوکات، دیوانی وەقفی سوننیی عێراقی و هەریەک
لە وڵاتانیسعودیە، ئیمارات، قەتەریش سبەینێیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان
دیاریکردووە.