PM:10:23:18/01/2026
1276 جار خوێندراوەتەوە
لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەریەكی هەستیار بۆ هاوڵاتییەكی تەمەن ٤٢ ساڵ ئەنجامدرا و مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی لابرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی تەمەن ٤٢ ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیەی كرد و باسی لەوەكرد كە دوای ئەوەی ژەمێك مریشكی خواردووە هەست دەكات گیربوونێك لە قورگیدا هەیە و رێككار تەندروستی پێویستی بۆ كرا و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی پزیشكەكان دڵنیابوون لە گیربوونی تەنێكی نامۆ
لەبەشی خوارەوەی قورگی و نزیكبوونەوەی لە فەقەراتی ملی بە پەلە نەشتەرگییان بۆ ئەنجامدا
و دەرزییەكی ٣،٥ سم لە قورگی نەخۆشخەكە دەرهێنا كە بەوتەی نەخۆشەكە دەرزییەكە لەناو
ئەو مریشكەبووە كە خواردوویەتی.