نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سوریا لەگەڵ سەرۆکی سوریا لە دیمەشق کۆبووەوە، هەردوولا تاوتوێی دوایین و پێشهات و دۆخی سووریایان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کۆشکی سەرۆکایەتیی سوریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، لە دیمەشق، پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سوریا کرد.
بە پێی راگەیەندراوەکە،
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع، جەختی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی تەواوەتیی
سووریا کردەوە، هاوکات ئاماژەی بە گرنگیی گفتوگۆ و دیالۆگ لەم قۆناغە هەنووکەییەدا
کرد.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پرۆسەی بنیاتنانەوەی سوریا پێویستە بە بەشداریی کارای سەرجەم چین و
توێژەکانی گەلی سوریا بێت، لە پاڵ بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر.
تاوتوێکردنی رێکارەکانی
پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان سوریا و ئەمریکا، هەروەها
دواین گۆڕانکاری و پێشهاتە هەرێمییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.