سەردێڕ:

وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان ئاشکراکرا

PM:06:35:18/01/2026

676 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، لە مانگی دووی ئەمساڵدا مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا نوێ کردنەوەیان بۆ دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردەوە، سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵ بە نوسراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەپێی رێکارە یاسایی و کارگێڕیەکان گرێبەستی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و چوار هەزار و ١٠٠ مامۆستای گرێبەستی سەر بە خوێندنی باڵا گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکۆی گشتی ئەو مامۆستایانەی گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە ژمارەیان ٤٢ هەزار و ٣٣ مامۆستای گرێبەست بوون.













گەلەری