PM:01:38:18/01/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
میدیاكانی توركیا دەڵێن، ئەحمەد شەرع، بانگهێشتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كردووە بۆ كۆبونەوە لە دیمەشق، بە بەشداری تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سوریا.
تا ئێستا میدیا فەرمییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بوونی بانگهێشتێكی لەوشێوەیەیان بڵاونەكردووەتەوە.
ئەم پێشهاتانە لەكاتێكدایە، دوای رێككەوتنی دوێنێ هەسەدە لە گەڵ
دیمەشق بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە رۆژئاوای فورات، گروپە چەكداری دیمەشق
رێككەوتنەكیان شكاندو هێرشێكی فراوانیان دەستپێكرد بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی
هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەزاران چەکداریان بە چەکی قورسەوە راوانەی ئەو
ناوچانە کردووە و پێکدادانی سەخت بەردەوامە.