سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی تورکمان: بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان داوای هاوپەیمانێتیمان لێبکرێت ئامادەین

AM:11:37:18/01/2026

792 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت،بافڵ تاڵەبانی یان ھەر کەسێکی دیکە داوایان لێبکات پەرلەمان کارا بکرێتەوە ئەوا ھاوپەیمان دەبن لەگەڵیدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نەجدەت نوری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، کە ھاوکات کورسی کۆتای بەرەی تورکمانییە وتی، ھەتاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک بۆ بابەتی هاوپەیمانی‌ و کاراکردنەوەی پەرلەمان پەیوەندی پێوە نەکردوون.

وتیشی، ئەگەر لایەنێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان داوایان لێبکات ئەوا ئەوان ئامادەن.













گەلەری