AM:10:17:18/01/2026
852 جار خوێندراوەتەوە
سەرکردەی بەرەی گەل دەڵێت، تا ئێستا بافڵ تاڵەبانی بۆ ھاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ پەیوەندی پێوە نەکردوون.
شادومان مەلا حەسەن، سەرکردەی بەرەی گەل وتیشی، ناچنە هاوپەیمانەتییەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید چونکە جێگەی گومانە، لەئێستادا بەرنامەی خۆیانیان ھەیە، بەنیازی چاڵێنج نییە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هاوپەیمانیەتییەکە قبوڵ بکەن رێوشوێنی خۆیان
ھەیە، بەڵام پرسیار دەکات و دەڵێت بۆ ئەوان چ سوودێکی ھەیە؟ لەکاتێکدا قەوارە و
ھەڤاڵان و سەرکردەکانیان لەزیندانن.