PM:03:42:17/01/2026
1324 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌باره‌ی کۆبوونەوەکەی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، "نزیكبوونه‌وه‌كه به باش ده‌زانین، ئێمه له یه‌كگرتوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمانداوه و ئه‌و بڕیاره هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه".
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به باش ده‌زانین، نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ باشه و بڕیاری خۆیانه و رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرین و ئومێد ده‌كه‌ین ببێته مایه‌ی كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بونمانداوه و ئه‌و بڕیاره هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه".
ئەوەش دوای ئەوەی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە
سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و
بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و
پێکهێنانی حکومەت.