PM:12:23:17/01/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی پارتی بە میدیای پارتی راگەیاند، "نیگەرانین لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید". دەشڵێت، "ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی دەیکات شۆی سیاسی و هیچی لێ بەرهەم نایەت".
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد، بەرپرسێکی پارتیش بۆ میدیای حزبەکەی باسی لەوەکرد، "نیگەرانین لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "ئەو جوڵەیەی بافڵ تاڵەبانی دەیکات شۆی سیاسی و هیچی لێ بەرهەم نایەت
و نیگەرانین لە یەکێتی چونکە نزیکبووین لە پێکهێنانی حکومەت".
ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار
عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی
نەوەی نوێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.