AM:11:58:17/01/2026
956 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.
دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وەڵامی پڕۆژەکەی نەوەی نوێی دایەوە، کەمێک پێش ئێستا بافڵ تاڵەبانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی یەکێتی سەردانی نەوەی نوێ کرد و بڕیارە شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکەی نەوەی نوێ بکەن.
شاندی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحیدە و هەروەها هەریەک لە رێبوار ئەورەحمان و سروە عەبدولواحید
و کوردەوان جەمال و هیمداد شاهین بەشدارن.
شاندی یەکێتیش
بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامێتی ئەحمەد حەمەکەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی
و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەیە.