سەردێڕ:

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا

PM:07:00:16/01/2026

1288 جار خوێندراوەتەوە

عومرەکارێکی تری کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد و ئەمەش سێیەم عومرەکاری کوردە کە لە ماوەی ساڵی تازەدا لە سعودیە گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی هەرێم لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.

وتیشی، عومرەکارەکە تەمەنی ٦٧ ساڵە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێیەم عومرەکاری کوردستانە کە لە مەککە کۆچی دوایی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو عومرەکارە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چوونەتە سعودیە و تەرمەکەی هەر لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.













گەلەری