سەردێڕ:

لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا روونکردنەوە دەدرێت

PM:10:46:15/01/2026

2260 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ژمارەیک میدیا بڵاویانکردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا وەستێندراون، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامن و رانەوەستاون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەیسام سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق وتی، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بەردەوامن و رانەوەستاون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها هێڵە ئاسمانیەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ رۆژ گۆریوە هاوشێوەی هێڵە ئاسمانییەکانی تر و ئەم رێکارەش کاتییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ژمارەی میدیا بڵاویان کردەوە تورکیا بەبێ باسکردنی هۆکارەکەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق راگرتووە.













گەلەری