سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە

PM:03:42:14/01/2026

1564 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار بڵاوكردەوە کە ژمارەیان ١٥ کاندیدە و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان كوردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكانی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاوكردەوە، كە ١٥ كاندیدن.

پێشتر پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردبوو، كە ٨١ كەس خۆیان كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، بەڵام دوای وردبینی ناوەكان كەم بوونەوە.

دوای راگەیاندنی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان، ئەو کاندیدانەی پەسەند نەکراون دەتوانن لە ماوەی سێ رۆژ تانە لە بڕیارەکە بدەن و لە دادگای فیدراڵی تۆماری بکەن، دواتر لەدوای سێ رۆژ دادگای فیدراڵی وەڵامیان بداتەوە و رەوانەی پەرلەمانی بکاتەوە، پەرلەمانیش لە ماوەی سێ رۆژ وەڵامیی دادگای فیدراڵی وەربگرێت و دووبارە ناوەکان پەسەند بکات، پاشان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکات و تا ٢٩ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پۆستی سەرک کۆمار بکرێت.


 

ناوی کاندیدە پەسەنکراوەکان ئەمانەن:

١- شوان حوێز فەریق نامیق

٢- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد

٣- حوسێن تەها حەسەن محەمەد سنجاری

٤- نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا

٥- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

٦- سامان عەلی ئیسماعیل شالی

٧- سەباح ساڵح سەعید

٨- عەبدوڵڵا محەمەد عەلی زاهیر

٩- عەبدوللەتیف محەمەد جەمال ڕەشید شێخ محەمەد

١٠- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەلیوی

١١- نزار محەمەد سەعید محەمەد کەنجی

١٢- سەردار عەبدوڵڵا مەحمود تایمز

١٣- فوئاد محەمەد حوسێن بەکی

١٤- موسەننا ئەمین نادر

١٥- نەوزاد هادی مەولوود



 















گەلەری