سەردێڕ:

توێژينەوەيەكى زانستى: پلەكانى گەرما لە باكوورى گۆی زەوی رووى لە بەرزبوونەوە كردووە

AM:09:44:26/07/2021

7948 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستی، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوری گۆی زەوی لەشەواندا دەستیان بە بەرزبوونەوە کردووە.


گۆڤاری لانسێتی زانستی نوێترین توێژینەوەی زانستی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و گۆڕانی کەشوهەوا لە نیوەگۆی باکوری زەوی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، پلەکانی گەرما لە شەواندا لە ناوچەکانی باکوور دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە.

بەگەوێرەی توێژینەوەکە، ئەو زیادبوونەى لە پلەکانی گەرما کە لە جیھاندا تاکو ئەمڕۆ لە ناوچە گەرمسێرییەکان تۆمارکراوە، ئیتر بەرە و باکوور دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە.

لە توێژینەوە زانستییەکەدا کە بە ھاوبەشی ٦٨ زانا لە چەندین وڵاتی جیھانەوە ئەنجامدراوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەواندا، ئەوە دەگەێنێت کە لەشمان دەرفەتی ساردبوونەوەی نەماوە".

لە توێژینەوەکە تێبینی ئەوە کراوە، پلەکانی گەرما بەرۆژ بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە چەند ویلایەتێکی وەکو ئۆنتاریۆ و کویبیک پلەکانی گەرما لە شەودا بەشێوەیەکی خێراتر بەرزبوونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای شۆڕشی پیشەسازییەوە پلەکانی گەرما ١.٠٥ پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراو و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هۆشداریدەدەن لە زیاتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانی زیاتر و خێراتر لە کەشوهەوای زەوی بەهۆیی فڕێدانی رێژەیەکی بەرزی گازە گەرم و ژەهراوییەکان. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و زۆربوونی دیاردەکانی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی هەزاران هێکتار دارستان لەسەرتاسەری جیهاندا، ١٧٥ وڵاتی جیهانی ناچارکرد لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ رێککەوتننامەی پاریس لەبارەی کەشوهەواوە واژۆبکەن. بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەمان دیارەدە بەشێک لە وڵاتان پلانیانداوە لە ساڵی ٢٠٣٥ بەدواوە رێژەی فڕێدانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان سفر بکەنەوە و لە ئێستاوە بەدوای وزەی جێگرەوەی نەوت و سوتەمەنیدا دەگەڕێن و لەهەوڵدان سەرچاوەکانی وزە زۆر و جۆراوجۆربکەن.













گەلەری