PM:04:16:25/12/2025
548 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیەکی نوێی ئاویان دەستپێکردووە کە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس دابین دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق وتی، پڕۆژەکە بە بۆری دروستدەکرێت کە زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە و رووبەری ١٥ دۆنم دەگرێتەوە.
وتیشی، پڕۆژە نوێیەکە کە بە
پڕۆژەی ئاوی بەلەد ناسراوە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە
توانای دابینکردنی چوار هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە کاتژمێرێکدا.