سەردێڕ:

زۆرترین رێژەی بارانبارین لەکوێ بووە؟

PM:03:01:25/12/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە سلێمانی و کەمترین لە سۆران باریوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی بڵاوکردووە و بەپێی خشتەکە لە شەو و رۆژی رابردوودا لە سلێمانی ٧.٦ ملم باران باریوە و لە سۆرانیش ٠،٢ ملم باران باریوە.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی زۆر روو لە هەرێم دەکات و لە سۆرانیش زۆرترین باران دەبارێت.













گەلەری