سەردێڕ:

ئەمریکا گەمارۆیەک بەسەر ڤەنزوێلادا دەسەپێنێت

PM:01:39:25/12/2025

656 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەمریکا رایگه‌یاند، کۆشکی سپی فەرمانێکی دەرکردووە كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ گه‌مارۆ به‌سه‌ر نەوتی ڤەنزوێلادا بسەپێنێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، کۆشکی سپی فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە کە سەرنجیان لەسەر سەپاندنی گەمارۆی دوو مانگ بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا بێت.

وتیشی، ئێستا گرنگی بە فشارە ئابووریەکان دەدرێت و بژاردە سەربازییەکان لە ڤەنزوێلا ماونەتەوە.

هاوکات، مایک والتز، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان، دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلای بەوە تۆماتبارکردووە بەوەی کە، مەترسییەکی نا ئاسایی بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا و ناوچەکە درووستدەکەن.

هەروەها،هێزی دەریایی ئەمریکا گروپێکی هێرشبەریان بۆ ناوچەکە ناردووە، بە سەرۆکایەتی کەشتیی فڕۆکە هەڵگر و ژێردەریایی ئەتۆمی، کە زیاتر لە ١٦ هەزار سەربازیان تێدایە.
لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە، هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بەلەمی خێرایان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە کەناراوەکانی ئەمریکای باشور نقومبووە و بەهۆی ئەوەوە زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیانلەدەستداوە، کە بە بازرگانی مادەی هۆشبەر وەسفیان کردوون.













گەلەری