پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایهاتنی ئەمساڵ رێککەوتنێکی سەربازی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ئەنجامبدرێت و ئەمەریکاش نێوەندگیریی دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک بە تەلەزفیۆنی فەرمی سوریای راگەیاندووە، ئەمەریکا فشارێکی زۆری خستووەتە سەر دەسەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بۆ ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ رێککەوتنەکە واژۆ بکەن و بڕیارە لە رۆژی ٢٧ بۆ ٣٠ـی ئەم مانگە، رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت.
وتیشی، رێککەوتنەکە بریتییە لە یەکخستنی ٩٠ هەزار ئەندامی
هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایش لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا.
سێ تیمی سەربازی هەسەدە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری
تەرخان دەکرێن بۆ رەققە و دێرەزور و حەسەکە و هەروەهاسوپای
سوریا داوای دامەزراندنی لیوایەكی ژنان و لیوایەكی دژە تیرۆر دەکات، بە پاڵپشتی
ئەمریکا، لە چوارچێوەی سوپای سوریادا.
لە ئێستاشدا گفتوگۆکانی هەردوولا بەردەوامە و باس لە میکانیزمی
بڕیاردانی سەربازی و هەیکەلی ئیداری و دابەشکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکان دەکرێت.
هاوکات، رێککەوتنەکە بەڕێوەبردنی
تەواوەتی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە لەلایەن هەسەدە
و نەچوونەناوەی دەسەڵاتی سوریایە بۆ ئەو ناوچانە.