PM:12:47:25/12/2025
544 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک دەڵێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ماوەی هەفتەیەکی پێدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی کارەبای عێراق وتی، ئێران کاتێکی دیاریکراوی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز دیارینەکردووە، بەڵام پێشبینیدەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە.
ئەوەش
دوای ئەوەدێت،بەهۆی دۆخێکی لەناکاو
هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق راگیرا و لە ئەنجامدا نزیکەی
چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کرد، هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی وزەی جێگرەوە
لە ناوخۆی عێراق بەردەوامیان هەیە.