PM:08:05:24/12/2025
640 جار خوێندراوەتەوە
هادی عامری دەڵێت، لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت و بڕوایان بەوە هەیە کە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر دەڵێت، دانیشتی یەکەمی پەرلەمان کراوە نابێت و دڵنیان لەوەی لە دانیشتنی یەكەمی پەرلەماندا هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی یەكلادەبێتەوە.
مەرجەعیەتی ئاینی جەخت لەسەر ئەوە دەكات چەك بەتەنیا بە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئەوانیش باوەڕیان بەوە هەیە.
سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراقیش وتی، هەمووان بەشداری لە حكومەت دەكەن و سەركەوتنی حكومەتەكەش بۆ هەموو پێكهاتەكانە.