PM:07:03:24/12/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەڵێت، له پێنج وڵات وێستگه‌ی گه‌ڕۆكیان ناردوه بۆ پێدانی كارتی نیشتمانی به هاوڵاتیانی عێراقی کە فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانییان له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكانی نیشته‌جێبونیاندایه، له هه‌شت شاری تری جیهانیش زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س ناویان تۆماركراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لیوا ئه‌حمه‌د مه‌عموری، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه و كارتی نیشتمانی عێراق وتی، سیسته‌می زانیاری مه‌ده‌نی تۆمارێكی ناوه‌ندی کردووەتەوە بۆ ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی كه فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانییان له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكانی نیشته‌جێبونیاندایه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی كارتی یه‌كگرتوی نیشتمانی.
وتیشی، زیاتر لە
ساڵێک دەبێت بنكه‌كانی تۆماری ناوه‌ندیان کردووەتەوە و له مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠٢٤،لە سەرجەم
پارێزگاکان ژماره‌ی به‌شه‌كانی تۆماركردن له سه‌رجه‌م پارێزگاكان گه‌یشته ٢٠ به‌شی
تۆماری ناوه‌ندی، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش واده‌كات ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه شوێنی تۆماركردنی
له‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای نیشته‌جێبونیدایه، مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات.
سه‌باره‌ت به
پێدانی كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی پێكهاته‌ی عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد، به‌رنامه‌ی
حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه چاودێری ده‌كرێت، دڵنیایی له‌سه‌ر
پێویستی پێدانی كارتی نیشتیمانی به هاوڵاتیانی عێراقی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی
عێراق داوە، چونكه هاوڵاتی پێویستی پێیه‌تی
له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان بۆ مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی خۆی.
وتی، ئه‌م سیستەمی
كارتی نیشتمانییە له هه‌شت شاری وڵاتانی جیهان جێبه‌جێكراوه، ئه‌وانیش بریتین له
له‌نده‌ن، عه‌ممان، ئه‌نقه‌ره، ئه‌بوزه‌بی، دیترۆیتی ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا،
تاران، قاهیره، زیاتر له ٥٠ هه‌زار هاوڵاتیش له‌و وڵاتانه تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه
وێستگه‌ی گه‌ڕۆكی ناردووه بۆ تۆماركردنی هاوڵاتیانی عێراقی له‌و وڵاتانه‌ی كه تا
ئێستا سیسته‌مه‌كانیان له‌سه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتوه، له‌وانه ئیستانبوڵ، مه‌درید، ده‌وحه،
بێلاڕوسیا، مه‌سقه‌ت، و زیاتر له سێ هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی
له‌و وڵاتانه تۆماركراون.