PM:05:36:24/12/2025
632 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی داتاکان لە ماوەی ساڵێکدا خواست لەسەر کارەبا بە رێژەی ٪٤٢ کەمیکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٤، خواست لهسهر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕا هەزار و ٩١٢ مێگاوات بووە، لە مانگەكەدا بەتێكڕا هەشت كاتژمێر و ٣١ خولەک كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە.
وتیشی،
ئەمساڵ پاش جێبەجێكردنی پڕۆژەی رووناكی، لە مانگی ١٢ـەوە خواست لەسەر بەكارهێنانی
كارهبا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ هەزار و ١٠٧ مێگاوات، ئەوەش بووەتە
هۆی ئەوەی خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی ٪٤٢
کەمبکات، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بوون، بە بەردهوام لەم
مانگەدا بەتێكڕایی ١٤ كاتژمێر كارەبایان هەبووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێستادا هاوڵاتییان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا
بەكاردەهێنن، بۆیە خواست كەمیكردووە هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستم و
تۆڕی كارەبا سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەمدەبێتەوە.