PM:05:00:24/12/2025
628 جار خوێندراوەتەوە
سەركردەیەكی دەوڵەتى یاسا دەڵێت، دانوستانەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەیشتووەتە نیمچە بنبەست و هێشتا لەناو شیعەکاندا کۆدەنگی نییە لەسەر ئەو بابەتە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو تەنها بە رەزامەندیی ئەمریکا ئەنجامنادرێت، وتیشی، لە ئێستادا هێزە شیعەکان لەسەر هیچکام لەو کاندیدانەی هەن كۆدەنگ نین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لایەن لە
چوارچێوەی هەماهەنگی دژی نوێکردنەوەی ماوەی خولی سودانین، لەنێویاندا هاوپەیمانی
دەوڵەتی یاسا و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی.