سەردێڕ:

بانکی رەشید چەند تۆمەتێک رەتدەکاتەوە

PM:04:34:24/12/2025

736 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رەشید دەڵێت، ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە كە باس لە نەبوونی نەختینە لە بانكەكە و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی پارەی کڕیاران دەكات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بانکی رەشید لە راگەیاندراوێكدا وتی، لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە کە پارە لە بانکی رەشید نەماوە و دەستگیراوە بەسەر پارەی کڕیاران و ئەوانەی پارەیان لە بانکەکەیە، بەڵام دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

وتیشی، بانکەکە بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بانكی بەپێی رێنمایی و پابەندە یاساییەكان، و پارە و مافی هەموو كڕیارانی بانكەكە پارێزراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانكی رەشید رێكاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەبەر، كە ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەكەنەوە.













گەلەری