سەردێڕ:

سوننەکان جارێکی دیکە شکستیان هێنا لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

PM:03:34:24/12/2025

500 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی سوننەکان کۆبوونەوە و جارێکی دیکە شکستیان هێنا لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان.


شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی سونەکان کە پێکهاتوون لە لایەنە براوەکانی سوننە، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان، بەڵام جارێکی دیکە شکستیانهێنا لە هەڵبژاردی کاندیدەکە.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک میکانیزمیان پێشنیازکردووە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەیان، بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دیراسەی ئەو میکانیزمانە بکرێت و بڕیاری لە بارەیەوە بدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ یەکەم دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ٢٩ـی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.

 













گەلەری