سەردێڕ:

ڤیدیۆ؛ هێزێکی یەکێتی لە هەڵەبجە خانووی چەند هاوڵاتیەک دەڕووخێنێت

PM:01:27:23/10/2025

3272 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەڵەبجە هێزێکی یەکێتی دەستی کردووە بە روخاندنی چەندین خانووی هاوڵاتییان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزێکی یەکێتی لە هەڵەبجە دەستی کردووە بە رووخانی چەند خانوویەک بە بیانووی زیادەڕۆیی، هەر وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، خاوەن ماڵەکە دەستگیردەکەن و هاوڵاتییانیش ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە خانووی تر لە دەوروبەری ئەو خانووانە هەیە و هێزەکەی یەکێتی تەنها ئەو خانوانە ناڕوخێنن کە کەسانی نزیک لە خۆیان درووستیانکردووە.

  













گەلەری