PM:05:26:08/10/2025
476 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هیوادارن لەم چەند رۆژەدا مووچە خەرج بکرێت، وتیشی، نازانێت ئەمساڵ ١٢ مووچە دابەش دەکرێت یان نا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر پشکی پارتی رایگەیاند، وەزعەکە باشە و هیوادارن لەم چەند رۆژەدا مووچەی مانگی هەشت خەرجبکرێت.
لەبارەی چارەنووسی
مووچەی ئەمساڵەوە ئاماژەی بەوەکرد، نازانێت ئەمساڵ ١٢ مووچە دابەش دەکرێت یان
نا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە کات کوشتن
و تاوەکو ئێستا ئامادە نییە داهاتی نانەوتی مانگەکانی
هەشت و نۆ رادەستی بەغدا بکات، سەرەڕای رێککەوتنیشی لەگەڵ بەغدا بەڵام بەپێی
زانیارییەکان رەتیدەکاتەوە
١٢٠ ملیار رادەستبکات داوایکردووە مانگانە ٧٥ ملیار دینار بداتە بەغدا.