سەردێڕ:

سودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی دا؟

PM:08:31:07/10/2025

1432 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکوومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، بەغدا بریاریدا بە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە مووچەی مانگی ٨ خەرجبکات .


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە حکوومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، سودانی مووچەی مانگی هەشت رەوانە دەکات بە مەرجی ناردنی ١٢٠ ملیارەکە.

دەشڵێت، وەزیرەکانی پارتی و یەکێتی داوایانکردووە بڕی داهاتی ناوخۆ کەمبکرێتەوە کە رادەستی بەغدا دەکرێت و

حکوومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە ١٢٠ ملیار دینارەکە رادەست بکات و داوای کەم کردنەوەی بڕەکەی دەکات. بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆوە مووچەی مانگەکانی ٨ و ٩ دواکەوتووە.

هاوکات بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا و راپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەبێت هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات.













گەلەری