PM:02:09:08/10/2025
532 جار خوێندراوەتەوە
پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، خزمەتگوزاریی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت کارا کراوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای سکانکردنی کۆدێکی QR، ماڵپەڕەکە بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەنەوە، ئەگەر لە رێی خزمەتگوزاری نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرتەوە خۆیان تۆمار بکەن، ئەوا نرخی تێچوی هەر پاسپۆرتێک ٢١ هەزار دینارە.
وتیشی، بەڵام ئەگەر
ئەو خزمەتگوزاریەیان بەکار نەهێنا، ئەوا پێویستە ١٠٠ هەزار دینار پارەی رسوماتی
زیادە بدەن لەگەڵ ٦١ هەزار دینار تێچوی پاسپۆرتەکە و بەم شێوەیەش کۆی گشتی ١٩١
هەزار دینار دەبێت، هەربۆیە دەرهێنانی پاسپۆرت بە شێوەی راستەوخۆ باشترین بژاردەیە.
پاسپۆرتی
سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی
بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن، واتە کاتژمێر و بەرواری نۆرەگرتنەکە لە چ کات و
بەروارێکدا بوو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانیان بکەن تا کاتی خۆیدا مامەڵەکان بۆ
هاوڵاتیان رایی بکرێت.
جەختیشیکردەوە،
تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی رەسەن دەکرێت و کار بە پێناسی باری شارستانی، رەگەزنامەی
عێراقی ناکرێت.
بە گوێرەی
راگەیەندراوەکە، هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای سکانکردنی ئەم کۆدەوە نۆرەی مامەڵەی
ئەلیکترۆنی خۆیان تۆمار بکەن: