سەردێڕ:

بەهای کانزا زەردەکە بەردەوام بەرزدەبێتەوە

PM:01:44:08/10/2025

528 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهای زێڕ ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد، هەر ئەمڕۆ نزیکەی ١٠ دۆلار بەرز بووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٨ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و گەیشتە چوار هەزار و ٤٠ دۆلار و ٤٠ سەنت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٢٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٦٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٤٦ هەزار دینارە













گەلەری