PM:12:50:08/10/2025
480 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی رووسیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئۆکرانیا گرتووە، و بە درێژایی ماوەی شەڕەی هەردوو وڵات، دەستیان بەسەر ٢٠٪ـی خاکی ئۆکرانیا گرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا وتی، ئەمساڵ وڵاتەکەی نزیکەی پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکردووە و تەنها ئەمساڵ ١٪ـی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کردووە.
باسی لەوەشکرد،
بە درێژایی ماوەی شەڕەی هەردوو وڵات، دەستیان بەسەر ٢٠٪ـی خاکی ئۆکرانیا گرتووە.
هاوكات
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، رووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی تێکدانی
سەقامگیریی ئەوروپا دەدات بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کردەوەی تێکدان و
کاولکاری.