سەردێڕ:

تۆز و خۆڵ ئەم ناوچانەی هەرێم دەگرێتەوە

PM:12:04:08/10/2025

584 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزێكى كه‌م هەیە کە بەتایبەتی ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش کەمێک به‌رز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

وتیشی، سبەینێ بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆزێكى كه‌م هەیە له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ى جیا جیا و به‌ تایبه‌ت ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم، له‌ كاتى زیاد بوونى خێراى با ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ چالاكتر ده‌بێت، پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٤ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی

 













گەلەری