AM:12:23:08/10/2025
1188 جار خوێندراوەتەوە
یەکێک لە خواردنەوە باوەکانی جیهان قاوەیە کە خواستێکی زۆری لەسەرە و سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و یارمەتی چالاککردنی مێشک دەدات.
زۆر کەس لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵەوە قاوە دەخۆنەوە و هەندێکیان توشی ئازاری گەدە دەبن یاخود نا ئاسودە دەبن و هەندێکیشیان کێشەیان بۆ دروست نابێت، خواردنی قاوە بە گەدەی بەتاڵ تەندروستە یاخود زیانی هەیە؟
خواردنی قاوە بە گەدەی بەتاڵ هۆکارە بۆ ئەوەی
ترشەڵۆکی گەدە زیاد بکات، ئەمەش ئازاری
گەدە و دلەکزێ دروست دەکات و هەندێک کەسیش کێشەی هەرسکردنی بۆ دروست دەبێت و
چەندین کێشەی تەندروستی تر وەک، سەرئێشە ، ناڕێکی لێدانی دڵ ، بەرزبوونەوەی فشاری
خوێن.
هاوکات كافایین لە قاوەدا هەیە، کە
ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ یاخود رێژەیەکی زۆری لیبخورێتەوە، هۆكارە بۆئەوەی هەست بە
فشار و دڵەڕاوكێ بكەیت بەلام دەتوانیت کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەم بکەیتەوە بەوەی
لەگەل خواردندا بخورێتەوە.