سەردێڕ:

کۆمسیۆن: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانی بنکەکانمان بکەن

PM:11:00:07/10/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمێترییەوە تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن کارتیان دابەشکردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، ئاسانکارییان بۆ پرۆسەی وەرگرتنەوەی کارتەکە کردووە و ئەندامی خێزانێک دەتوانێت بەڵگەنامەی ئەندامەکانی تری پێبێت و کارتی ئەندامەکانی تری خێزانەکە وەربگرێتەوە.

وتیشی، بنکەکانیان کراوەن و دەنگدەران دەتوانن لە رۆژانی هەینی و شەممانیشدا کارتەکانیان وەربگرنەوە.













گەلەری