سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو: شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشینان خەرج دەکرێت

PM:10:22:07/10/2025

1056 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شایستەی ٦ مانگی ئەو خانەنشینانە خەرج دەکرێت کە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشینکراون و پێیان نەدراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە سبەینێوە شایستەی شەش مانگی ئەو خانەنشیانە خەرج دەکرێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین کراون و وتیشی، بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ ئەو شایستەیە بەسەریانا دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.













گەلەری