PM:09:52:07/10/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی، هۆشداری دەداتە ئەو پزیشک و فەرمانبەرانەی خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار ناکەن و دەڵێت، مووچەکانیان رادەگیرێت و رێکاری تر دەگیرێتە بەر بەرامبەریان لەلایەن حکوومەتەوە.
ئەمڕۆ سیشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە نوسراوێکی وەزارەتەکە کە واژۆکراوە، بەرپرسانی ته‌ندروستی و ئه‌و پزیشك و فه‌رمانبه‌رانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستا خۆیان له "هه‌ژماری من" تۆمار نه‌كردووه و هۆشداری راگرتنی مووچه و گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێكارێكی تریان لێده‌كه‌ن.
له نووسراوەکەدا
داوا لە پزیشکان و فەرمانبەرانی چەند بەڕێوبەرایەتیەک و نەخۆشخانەیەک کراوە، کە
خۆیان تۆمار بکەن لە "هه‌ژماری من" بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن لە
وەرنەگرتنی مووچەکانیان یاخود هەر رێکارێکی تر کە ئەگیرێتە بەر بەرامبەریان.