PM:05:13:07/10/2025
824 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ئابووری عێراق له ساڵی ٢٠٢٦ـدا به‌رزترین رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی تۆمار دەکات، كه به‌ڕێژه‌ی ٪٦.٧ به‌مه‌ش له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدا و له لیستی ئاستی ئابووریدا دێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بانكی نێوده‌وڵه‌تی عێراق وتی، ئه‌م گه‌شه‌كردنه به‌رزه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشتربونی ڕونه به‌راورد به پێشبینییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ ، كه پشتگیری ده‌كرێت له‌لایه‌ن بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی وزه و زیادبونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی ژێرخانی و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
دەشڵیت، ئه‌م ئاستە
پێشبینیكراوه نیشانده‌رێكی ئه‌رێنییه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری عێراق و نوێبوونه‌وه‌ی
چالاكییه‌كان، له‌به‌ر رۆشنایی ئاسته‌نگه ئابوورییه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان.
وتیشی، جیبۆتی سه‌ر به
وڵاتانی ئه‌فریقیا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، به ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی
پێشبینیكراو به‌ڕێژه‌ی ٪ ٦.١ قه‌ته‌ر به ڕێژه‌ی ٪٥.٣ دواتر فه‌ڵه‌ستین به ڕێژه‌ی
٪٥.١ ، هەروەها ئیمارات به ڕێژه‌ی٪٥ گەشەی تۆماركردووه.
هاوکات گه‌شه‌ی سعودیه گه‌یشتووه‌ته ٪٤.٣ له دوای ئه‌ویش میسر و مه‌غریب دێن به ڕێژه‌ی
٪٤.٢ ، لوبنان و عومان و لیبیاش ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردن له نێوان٪٣.٥
بۆ ٪٣.٦ بووه.
هاوکات جه‌زائیر و به‌حره‌ین
و كوه‌یت، ڕێژه‌ی مامناوه‌ندیان تۆماركردوه كه له نێوان ٢.٥ بۆ ٪٣.١ بوون، له
كاتێكدا ئوردن و تونس ڕێژه‌كانیان له خوار ٪٢٧ تۆماركردووه و یه‌مه‌نیش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
و٪٢.٥ بووه.