سەردێڕ:

حکومەتی سوریا و هەسەدە لەسەر ئاگربەست رێککەوتن

PM:02:32:07/10/2025

1268 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری سوریا و مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق کۆبوونەوە و لەسەر راگرتنی شەڕ و گرژییەکان لە سەرجەم ناوچەکان رێککەوتن، وەزیری بەرگری سوریاش دەڵێت، رێککەوتنەکە دەستبەجێ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، لە دیمەشق لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆبووەتەوە و هەردوولا رێککەوتن لەسەر راگرتنی شەڕ و گرژییەکان لە هەموو شوێن و خاڵەکان کە هێزی سەربازییەکان لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا تیایدا بڵاوبوونەتەوە، رێککەوتنەکەش راستەوخۆ دەکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب لە باکووری سوریا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سەر بە دیمەشق روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون، ئەوەش مەترسی دروستبوونی گرژی فراوانتری لە بەرەکانی دیکە لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی سوریا دروستکرد.













گەلەری