سەردێڕ:

لەبارەی سزایەکی تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل روونکردنەوەدەدرێت

PM:03:29:05/10/2025

456 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر دەنگۆی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا وتی، لە دوێنێوە هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە هاتوچۆ هاوڵاتییان ناچاردەکات، ئەوانەی تابلۆکانیان شێوازە کۆنەکەیە، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بە تابلۆیە تازەکە، ئەگەرنا سزادەدرێن.

وتیشی، ئەم هەواڵە کە بووەتە هۆکاری نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان، دوورە لە راستییەوە و کەس ناچار ناکرێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت، تا ئەوکاتەی ساڵیانەکەی بەسەردەچێت و کاتێک ساڵیانەکەی تازەدەکاتەوە، تابلۆکەشی دەگۆڕدرێت بە تابلۆ تازەکە.

ئەوەشی خستووەتەوو، ئەگەر کەسێک بە ئارەزووی خۆی پێش بەسەرچوونی ساڵیانەکەی بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت یان تابلۆکەی شکابێت، دەتوانێت سەردانمان بکات بۆ گۆڕینی.













گەلەری