PM:02:54:05/10/2025
412 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دڵنیایی دەدات لەبارەی جێبەجێکردنی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، پێشبینی دەکەن بەمزوانە قۆناغی یەکەمی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان جێبەجێبکرێت.
وتیشی، "رەنگە
بەمزوانە هەموومان گوێبیستی گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکانمان بین بۆ زێدی خۆیان، جا
مردووبن یاخود زیندوو".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت،
سێی ئەم مانگە حەماس رازیبوونی خۆی بۆ پێشنیازەکەی ترەمپ لەبارەی وەستاندنی شەڕ و
ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان دەربڕی، هەروەها ئامادەیی خۆیان دوپاتکردەوە کە لە رێگای
نێوەندگیرەکانەوە دەست بە دانوستان دەکەن.