PM:02:35:05/10/2025
396 جار خوێندراوەتەوە
لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی نەوتی سپی و ١٠٠ لیتر نەوت بە ١٥ هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان دەڵێن، لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و ئەنبار و سەلاحەدین پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکردووە و ١٠٠ لیتر نەوت بە هاوڵاتیان دەدرێت بە ١٥ هەزار دینار.
هاوکات، بە گوێرەی
پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، نرخی نەوتی سپی نەگۆڕاوە و وەک ساڵانی رابردوو دەبێت و هەر
بەرمیلێک نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
حکومەتی عێراق رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەدات بە هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ،
بەڵام پارتی و یەکێتی دەیدەن بە کۆمپانیاکانی خۆیان و ئەوانیش بە گران دەیفرۆشنەوە
بە هاوڵاتیان.