دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٨٥ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٨٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە پێنج دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٧٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٢٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٩٧ هەزار دینارە