سەردێڕ:

نرخی زێڕ نزمبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:42:25/09/2025

11532 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٧٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٥٧ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٧٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤٠ دۆلار نزمبووەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٥٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٩٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٦٦ هەزار دینارە

 













گەلەری