PM:07:20:14/08/2025
1712 جار خوێندراوەتەوە
شاندی هاوبه‌شی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتیی كۆبوونه‌وه و دەڵێن، پێویستە هەوڵی جدی بدرێت مانگی داهاتوو خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار و چالاکی خۆی بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥، هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری یه‌كێتیی و پارتی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، هه‌ردولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو خولی شەشەمی پەرلەمان دەستبەکارەکانی بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بنه‌ما و پرنسیپانه‌ی له دیدگای هاوبه‌شی
نێوان هه‌ردوولادا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون له‌پێناو
رێكخستنی كاری هاوبه‌ش بۆ قۆناغی داهاتووی حوكمڕانیی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره‌ی
به‌خۆیه‌وه بینیوه،هه‌روه‌ها باس له هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی
ئه‌و به‌رنامه‌یه كرا.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا پارتی و یەکێتی ئامادە نەبوون دەستەی سەرۆکایەتیی
پەرلەمان هەڵببژێردرێت تا دامەزراوەکان سەرپێ بکەون.