PM:07:04:14/08/2025
3672 جار خوێندراوەتەوە
لە گوندێکی ناحیەی باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، ٢٠٠ سەرمەڕ مرداربوونەتەوە، خاوەنەکەشی بەهۆی بیستنی ئەم کارەساتە جەڵتەی دڵ لێیداوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو، لە نزیک گوندی مەمانێی سنووری ناحیەی باعەدرێ روویداوه، بزن و مەڕهكان هی شەش ماڵی گوندهكه بوون بە وتەی ئاژەڵدارەکانیش لە کاتی گەڕانەوەیان، لە ناکاو دوو گورگ هێرش دەکەنەسەر مەڕەکان و لە ترسا ژمارەیەکەی زۆریان دەکەونە سەر یەکتری لەناو دۆڵێکدا و بەهۆی تەنگەنەفسیەوە ٢٠٠ سەر مردار دەبنەوە.
یەکێک لە ئاژەڵدارەکان بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، درەنگانی شەوی رابردوو، دوو مێردمنداڵ
چاودێری مەڕ و بزنەکیان دەکرد و لەناکاو گوێیان لە دەنگی گوڕگ دەبێت و دەترسن،
دواتر هەموو ئهم مهڕ و بزنانه له دۆڵێکی ناوچەکە به مرداربووى بیندراون
و پێدەچێت بههۆى تەنگەنەفەسییهوه مرداربووبنەوە.
ئاماژهى بهوهشكرد،
زیانێکی زۆر بەر هەر شەش ماڵەکە کەوتووە، چونکە نرخی هەر جووتێکیان نزیکەی ٥٥٠
هەزار دینارە.
باسی لەوەشکرد،
ئهو شوانەى کە سەرپەرشتی ئاژەڵەکانی دەکرد، لەکاتی بیستنی مرداربوونی مەڕ و
بزنەکانی خەفەتێکی یەکجار زۆری خواردووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە، درەنگانی شەوی
رابردوو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دواى چەند کاتژمێرێك لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە و
ئێستا تەندروستی جێگیرە.